پایگاه خبری تحلیلی هزارماسوله23:45 - 1399/10/17

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: کرماشان لە تاقی‌کردنەوە نیشتمانییەکاندا بە دەرەجەی باش دەرچووە

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران پاش گەیشتنی بۆ پارێزگای کرماشان لە لێدوانێکی کورتدا ئاماژەی بە پێگەی کرماشان لە مێژووی شۆڕشی ئێران و شەڕی دژبە بەعس کرد و ڕایگەیاند کرماشان لە تاقی‌کردنەوە نیشتمانییەکاندا بە دەرەجەی باش دەرچووە.

به گزارش هزارماسوله ،سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەمە 18ی بەفرانباری 1399 ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بە سەردانێک گەیشتە کرماشان و لە یەکەم لێدوانی خۆیدا ئاماژەی بە پێگەی کرماشان لە مێژووی شۆڕشی گەلانی ئێران و شەڕ دژبە بەعس کرد و پێگەی ئەو پارێزگایەی بەرز نرخاند.

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران داوای لێبوردنی کرد کە بە هۆی دۆخی تایبەت بە کۆرۆناوە ناتوانێت لەگەڵ هەموو هاووڵاتییانی کرماشانی دیدار بکات و گوتیشی لەگەڵ پارێزگاری کرماشان و نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە کرماشان دیدار دەکات و پاشان لەگەڵ فەرمانبەرانی دەزگای داد لە پارێزگای کرماشان و نوخبەکانی ئەو پارێزگایە کۆ دەبێتەوە.

شایانی باسە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەمە 18ی بەفرانباری 1399 ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بە سەردانێک گەیشتە کرماشان.